ئەمریکا لە قەیرانی ئابووری ناوچەی ژێردەستی کوردەکانی سووریا ڕۆڵ دەگێڕێ

دوو کارناسی پرسەکانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەمریکایان لە باش نەبوونی دۆخی ئابووری ناوچەکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا بە تاوانبار زانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێلیزا مارکووس و نیکۆلاس هەراس پێیان وایە ئەمریکا دەیتوانی لە قەیرانی ئابووری ناوچەکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا ڕێگری بکات بەڵام کردەوەیەکی نەبووە.

مارکووس لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق سنووری لە بەرانبەر دایرەی خۆسەر داخستووە، تورکیا ئەم ناوچانە بوردومان دەکات و خەڵک دەکوژێت، سووریا تووشی قەیرانی ئابوورییە و هیچ سەرمایەدانانێک لەم ناوچە لە ئارادا نییە.

ئەو پێی وایە گەرچی ئەمریکا دەیتوانی لەم دۆخەدا کاریگەر بێت و ڕێگری بکات بەڵام ئەم کارەی نەکردووە، دەوڵەتی بایدن لە پێک هێنانی ئەم دۆخەدا کاریگەری بووە.

نیکۆلاس هەراسیش کردەوەی دەوڵەتی بایدنی خراپتر لە دەوڵەتی ترامپ زانی و لە تویتێکدا نووسی: بە ئێمە ڕاگەیندراوە کە بایدن بەرنامەی باشی بۆ ڕێگری لە ئاڵۆزی کۆمەڵایەتی و ئابووری لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەیە بەڵام بەم شێوە نییە.

ئەو هۆشداری داوە دایرەی خۆسەری باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا خەریکە هەڵدەوەشێتەوە بەڵام دەوڵەتی بایدن تەنیا بۆی دەڕوانێت و کردەوەیەکی نییە.

News Code 40776

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =