دەوڵەتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی تاڵانکەر و گەندەڵە

نوێنەری کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پارلەمانی عێراق وێڕای ڕەخنەی توند لە دەوڵەتی هەرێم، وتی: دەوڵەتی ئێستای هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکی تاڵانکەر و گەندەڵە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سۆران عومەر وتی: بەڕێوەبەرایەتی لاواز و نەشیاوی دەوڵەت لە هاوین و زستاندا شارۆمەندەکانی لە گەڵ کێشەی زۆر ڕووبەڕوو کردۆتەوە کە لەوانە دەکرێ ئاماژە بۆ کەم بوونی سووتەمەنی و نەبوونی کارەبا و تێچووی زۆری سووتەمەنی و وزە بکرێت.

ئەو وتیشی: نرخی فرۆشتنی نەوت زیادی کردووە بەڵام چارەنووسی داهاتی نەوتی عێراق نادیارە و نەوت و گاز و مازوت بە نرخێکی زۆر دەگاتە دەستی خەڵک و ژیانی خەڵک لە دۆخێکی دژوار دایە.

هەروەها ئاماژەی بۆ نەدانی مووچەی فەرمانبەران کرد و ڕایگەیاند: هۆکاری ئەم کێشانە پارتێکە کە لە سەرووی دەسەڵاتی ڕژیم دایە و دەوڵەتی تاڵانکەر باشترین وشە بۆ ناساندنیانە.

News Code 40775

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha