بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فاتمە جەرارا، نوێنەری خەڵکی بەندەر عەباس لە پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری مێهر، لە کاردانەوە بە بڵاوبوونەوەی هەواڵ سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکە لە بەندەری شەهید ڕەجایی وتی، "لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام هۆکاری وردی ئەم ڕووداوە، ئایا کەمتەرخەمی بووە یان ئۆپەراسیۆنی تێکدەرانە، هێشتا دیاری نەکراوە، چونکە ئاگرەکە هێشتا بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "دەبێت ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و دواتر لێکۆڵینەوەی وردتر بکرێت".
وتیشی: شاندێک لە کۆمیسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان، لەوانە ئاسایشی نیشتمانی، بیناسازی، تەندروستی، لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن بۆ هەڵسەنگاندنی ناوچەکە و ئەوەی ڕوویداوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە لایەکی دیکەوە دەزگا ئەمنییەکان و سوپای پاسداران و هێزی پۆلیس و دەزگاکانی چاودێری لەوێ ئامادەن و لێکۆڵینەوەی ورد ئەنجام دەدەن و دواتر زانیاریی دروست و هەمەلایەنە دەدەنە ڕای گشتی.
جەرارا جەختی لەوەش کردەوە: بە پشتبەستن بەم بابەتە هیچ کام لەو دەنگۆ و زانیاریانەی کە تا ئێستا لەسەر هۆکاری ئەم ڕووداوە وروژێنراون پشتڕاست نەکراونەتەوە.
Your Comment