AP ١٤٠٤ گوڵان ٧ ١٤:٣٨

ڕووسیا هێزی یارمەتیدەری پسپۆڕ بۆ ئێران دەنێرێت

ڕووسیا هێزی یارمەتیدەری پسپۆڕ بۆ ئێران دەنێرێت

پوتین فەرمانی ناردنی تیمی فریاگوزاری بۆ ئێران دەرکرد

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە تاران ڕایگەیاند، دوابەدوای داوای هاوبەشە ئێرانییەکان، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆککۆماری ڕووسیا فەرمانی ناردنی دەستبەجێی چەند فڕۆکەیەکی هەڵگری هێزی پسپۆڕ لە وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیای دەرکردووە.

ئەم تیمە فریاگوزاریانە کە پێکهاتوون لە کەسانی شارەزا و بەئەزموون ڕەوانە دەکرێن بۆ هاوکاریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بەندەری شەهید ڕەجایی.

دوێنێ شەممە تەقینەوەیەک لە ئێسکلەی شەهید ڕەجایی بەندەر عەباس ڕوویدا کە تا ئێستا 25 کوژراو و 1086 برینداری لێکەوتووەتەوە.

News ID 54801

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha