شارۆمەندێکی کورد بۆتە بەربژێری سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

دوابەدوای بەرزبوونەوەی رەخنەکان لە بوریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ناوی چەند کەس وەکوو جێگری ئەو بڵاو بۆتەوە کە یەکێک لەوانە نەدیم زەهاوی شارۆمەندی کوردی عێراقە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گوشارەکان بۆ لە کار کشانەوەی بوریس جانسۆن ڕووی لە زیاد بوون کردووە. بۆیە ناوی چەند کەس وەکوو جێگری ئەو بڵاو بۆتەوە.

سەرەتا ڕۆژنامەی گاردیەن ناوی نەدیم زەهاوی لە نێوان ئەم ١٠ کەسەدا ڕاگەیاند و نووسی زەهاوی وەکوو بەرپرسی کاروباری ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا کارنامەیەکی باشی هەیە و ئەمەش لە هەڵبژاردنی وەکوو وەزیری پەروەردە و بارهێنانی بەریتانیا کاریگەر بووە.

رۆژنامەی تایمزی لەندەنیش ئەمڕۆ لە راپۆرتێکدا باسی لە کار کشانەوەی بوریس جانسۆنی کردووە و ناوی نەدیم زەهاوی وەکوو بەربژێرێک راگەیاندووە.

News Code 40729

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =