چوونی کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان

سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند کە کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان و لە بنکەی حەریر لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکەی ئەمنیەتی کوردی ڕایگەیاند کە کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریاوە چوونەتە هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوە زیادی کرد: کاروانێک بریتی لە 20 ئۆتۆمبیلی سەربازی ئەمریکا لە باکووری سووریاوە و لە ڕێگای سنووری پارێزگای دهۆک چووەتە هەرێمی کوردستان و لە بنکەی حەریر هەڵکەوتوو لە فڕۆکەخانەی هەولێر جێگیر بووە.

ئەو سەرچاوە وتیشی: هێشتا دیار نییە ئایا هۆکاری بوونی ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجی بەرز کردنەوەی هێزەکان ئەنجام دراوە یان گۆڕینی ڕاسپاردەی هێزەکانە.

بڕیار بوو ڕۆژی 31 ی دیسەمبەر دواین ڕۆژی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بێت، بەڵام وادیارە ئەو پەسەند کراوەی پەرلەمان و داخوازی خەڵکی عێراق هێشتا نەهاتووەتە دی.

News Code 40722

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =