14 ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و ئەندامی هەدەپە لە شڕناخ دەستگیر کران

14 هاووڵاتی کوردی خەڵکی شڕناخ لەوانە ئەندامانی ئەنجوەنی دایکانی ئاشتی، ئەنجومەنی زمان و فەرهەنگی کوردی و لقی گەنجانی هەدەپە لە لایەن پۆلیسی شڕناخەوە دەستگیر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی پۆلیسی شڕناخ بە هێرش بۆ سەر ماڵی خەڵک 14 هاووڵاتیان لە ئیدیل، سیرت و جزیرە دەستگیر کرد. لە نیوان دەستگیرکراوەکان هەندێک ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و هەدەپەش دەبینرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا، هێزەکانی پۆلیس بە فەرمانی دادستێنی گشتی شڕناخ بە هێرش بۆ سەر خانووی هاووڵاتیان 14 کەسیان دەستگیر کردووە. هاووڵاتیە دەستگیر کراوەکان بۆ لێپرسینەوە بۆ سەرۆکایەتی ئیدارەی ئاسایشی شڕناخ گواستراونەتەوە. ئەو کەسانە هێشتا پارێزەریان نییە و هۆکاری دەستگیرکرانەکەیان نادیارە.

News Code 40668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =