بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە بەیاننامەیەکدا ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا و لێکەوتەکانی ئەو هێرشە لەسەر دانیشتووانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لە دێرکەوە تا عەفرین و دەڤەری باکووری حەلەب ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ئاماری هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا 47 جار هێرشی زەوینیی لەلایەن هێزەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە کراوەتە سەر.
تورکیا هەروەها 58 گوند و سێ شاری عەین عیسا، تل تەمر و زرکان و شارەکانی قامیشلۆ، ۆبانێ و جی ئاقای کردووەتە ئامانج و 52 جار نیشانشکێنەکانی تورکیا خەڵکی سڤیلی گوندە سنوورییەکانیان کردووەتە ئامانج.
هێرشەکانی تورکیا بووەتە هۆی کوژرانی 89 کەسی سڤیل و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیاش لە هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ لەسێدارەدانی کەسێکی سڤیل لە گوندەکانی سەر بە عەین عیسا، 134 کەسی سڤیلی دیکەیان بریندار کرد.
هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک زیاتر لە 700 حاڵەتی دەستگیرکران و ڕفاندنی خەڵکی سڤیل لە عەفرین، گرێ سپی و سەرێکانیشیان تۆمار کردووە.
Your Comment