AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٨ ١١:١٥

دوای داخرانی سنووری سێمالکا؛

400 کەس توانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە کوردستانی سووریا

400 کەس توانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە کوردستانی سووریا

400 کەس لە موسافر و هاووڵاتیانێک کە دوای داخرانی سنووری سێمالکالە نێوان هەرێم و ناوچەی ئیدارەی خۆسەر سەرگەردان بوون، لە ڕێگای سنووری سویدیەوە چوونە ئەو ناوچە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو مێدیاکانی باکووری سووریا ڕایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رێگای سویدیە/ئەلوەلیدەوە لە هێمەوە گەڕاونەتەوە کوردستانی سووریا گەییشتووەتە 400 کەس.

پازدەی سەرماوەزی ڕابردوو، دوای پێکدادان و هاویشطنی بەرد لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، سنووری سێمالکا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەو سنوورەوە لە هەرێمی کوردستان داخرا.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: بڕیارە وا بووە دوێنێ هەینی دەرکەی سنووری سویدیە/ئەولوەلید بە ڕووی فەرمانبەرانی ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکانی چالاک لە کوردستانی سووریا بکرێتەوە.

ئیدارەی سنووری سێمالکا چواردەی دیسەمبەری بۆ چوونی ئەو کەسانەی کە ئیقامەی بیانی و ئەورووپیان هەیە و 25 و 26 ی هەمان مانگیشی بۆ ئەو کەسانە کە ئیقامەی عێراقیان لە ئیدارەی خۆسەر هەیە لەبەرچاو گرتبوو.

بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمییەکان، دانوستانەکان لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و هەرێمی کوردستان بە ناوبژیوانی ئەمریکا هێشتا درێژەی هەیە تا سنووری نێوان ئەو دوولا بکرێتەوە.

News ID 40634

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha