سەربازانی تورکیا گوندێکی پارێزگای هەولێریان گەمارۆ دا

سەربازانی تورکیا یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێریان گەمارۆ داوە و لە هاتوچۆی گوندنشینان ڕێگری دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەربازانی تورکیا خەریکی چۆڵ کردنی گوندە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانن و لە ئەو پێوەندییەدا ئەو گوندانەیان لە زەوی و ئاسمان کردووەتە ئامانج و ئێستاش گوندی دایلا هەڵکەوتوو لە ناوچەی برادۆست سەر بە پارێزگای هەولێریان گەمارۆ داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان گەمارۆدانی ئەو گوندە لە هەفتەی ڕابردووەوە تا ئێستا درێژەی هەبووە و سەربازانی تورکیا لە دەڤەری گوندەکە جێگیر بوون و رێگری دەکەن لە هاتوچۆی گوندنشینان و تەنانەت بۆ دابینی پێداویستییە ڕۆژانەکانی خۆیان و ئەنجامی کاروباری ئاژەڵداری و کشتوکاڵی ناتوانن لە ماڵەکانیان دەربکەون.

هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە دانیشتووانی گوندەکە لە ئەگەری چوونە دەرەوە لە ماڵەکانیان لەلایەن سەربازانی تورکیاوە تەقەیان لێدەکرێت و یان دەستگیر دەکرێن.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دانیشتووانی دایلا جەخت دەکەن کە هیچ بنکە و هێزێکی سەر بە پەکەکە لە ئەو گوندە و دەڤەری بوونیان نییە و سەربازانی تورکیا بە کەشێکی مەترسیداریان لە ناوچەکە دروست کردووە.

News Code 40596

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha