بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ماجد شەنگالی، لە ئەو بارەوە وتی: دزە و زاڵ بوونی سیاسی لەپاڵ ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان، لە بواری پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، ڕۆڵی زۆری دەبێت و ڕێککەوتنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ گرینگایەتی زۆری هەیە.
ماجد شەنگالی هەروەها وتی: بە پێی ئامارەکان، هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی مافی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان دەبێت کە ئەوە پێویستی بە خولی نوێی گفتوگۆ و ڕێککەوتنەکان بە ئامانجی دەستخستنی ئەنجامێک بۆ ڕازی کردنە خەڵک دەبێت.
ئەندامی باڵای پارتی جەختیشی کرد: درێژەی ئاڵۆزییەکان هیچ ئەنجامێکی جگە لە قەیران بۆ ڕەوتی سیاسی وڵات نابێت. ئەمە لە حاڵێکدایە کە سیاسەتوانانی عێراق ناتوانن ڕووبەڕوو ببنەوە و لە ئەنجامی ئەو قەیرانانە، خەڵکی سڤیل کە بەدوای ژیانێکی سادەن زیان دەبینن.
Your Comment