بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، باقر جەبر زوبەیدی لە ئەو بارەوە وتی: بە پێی ئامارەکان، لە دوو ساڵی دواییدا 30 تۆن مادەی هۆشبەر هاتووەتە عێراق و سەبارەت بە چۆنیەتی هاتنی ئەو مادە هۆشبەرانە بۆ عێراق پرسیاری زۆر لە ئارادایە.
زوبەیدی زیادی کرد: پارێزگاکانی بەسرە و میسان لە سەرووی پارێزگاکانی قاچاخ و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە نێو پارێزگا باشوورییەکانی عێران و نیوەی گەنجانی پارێزگای دیوانییە بە مادەی هۆشبەر ئالوودەن و ئەو مادانە لە ڕێگای سنوورەکانی ڕۆژاوا، باکوور و ناوچە بیابانییەکان و هەروەها پارێزگا باکوورییەکانی عێراق دێن. بە شێوەیەک کە پارێزگا باکوورییەکانی عێراق، بوونەتە ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی قاچاخی مادەی هۆشبەر لە ڕێگای گرووپەکانی ڕێکخستنی جەنایەتەوە.
زوبەیدی لە کۆتایی وتی: ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە پەرەپێدان بە قاچاخی مادەی هۆشبەر ڕۆڵی بەربڵاویان هەیە و ڕێژەیەکی زۆری بۆ دابینی دارایی ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی و خەسار لە کۆمەڵگای عێراق هاوردە دەکەن.
Your Comment