بلۆکەکردنی داراییەکانی ٧٧٠ شارۆمەندی تورکیا بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوەی تیرۆریستی

حکوومەتی تورکیا داراییەکانی ٧٧٠ شارۆمەندی تورکیا لەوانە نوورەدین دەمیرتاش ئەندامی باڵای پەکەکە و ٣٤ کەس لە ئەندامانی حیزبوڵای بە تۆمەتی چالاکی تیرۆریستی بلۆکە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی دەوڵەتیی ڕۆژنامەی فەرمی، داراییەکانی ١٠٨ ئەندامی پەکەکە لەوانە نوورەدین دەمیرتاش برای سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لە لایەن وەزارەتی داراییەوە بلۆکە کرا. ئەمە لە حاڵێک دایە پێشتر ئەندامانی پەکەکە رایانگەیاندبوو هیچ داراییەکیان لە تورکیا نییە.

بە پێی ئەم بڕیارە داراییەکانی ٣٤ شارۆمەند بە هۆی هاوکاری لە گەڵ حیزبوڵای لوبنان، ٦٣ کەس بە تاوانی ئەندامێتی داعش، ٢٢ شارۆمەند بە تاوانی ئەندامێتی لە ئەلقاعیدە و هەروەها داراییەکانی ٤٥٤ شآرۆمەند بە هۆی ئەندامێتی لە گرووپی گولەن بلۆکە کرا.

هەروەها٨٩ شارۆمەندی تورکیا بە هۆی ئەندامێتی و چالاکی لە گرووپەکانی کرێکاری و شۆڕشی چەپ ئەم بڕیارەیان لە سەر دراوە.

ناوی جەوهەری گوڤەن و سەعید سەفا ڕۆژنامەوانەکانی خەڵکی تورکیا کە لە وڵات چوونەتە دەرەوە لە ڕیزی ئەو کەسانە دان.

News Code 40489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =