بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ئەمڕۆ لە دەستبەسەر کردنی یەکێک لە سەرکردە مترسیدارەکانی داعش لە دەیرەزوور هەواڵی دا.
ناوەندی میدیایی هێزە دیموکراتیکەکانی سووریا ئاماژەی بۆ وردەکارییەکان نەکردووە و تەنیا قۆڵبەست کردنی سەرکردەیەکی مەترسیداری داعشی راگەیاندووە.
ئەم ناوەندە ڕاشیگەیاندووە: ئەو کەسەی قۆڵبەست کراوە لە هێرشەکانی سەر کۆبانی لە ساڵی ٢٠١٤ بەشدار بووە و کۆمەڵکوژی زۆری دژی دانیشتوانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە بردووە.
Your Comment