AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٨ ٠٩:٥٠

لە کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیا؛

سرۆمی ناوکی مرۆڤ بەرهەم هێنرا/بۆ دەرمانی چاو و پێست

سرۆمی ناوکی مرۆڤ بەرهەم هێنرا/بۆ دەرمانی چاو و پێست

لێکۆڵەرانی کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیایی توانیان سرۆمی ناوی مرۆڤی بەرهەم بهێنن کە بۆ کێڵانی خانەی مرۆڤی، دەرمانی گلێنەی چاو و چا کردنەوەی برین بەکار دەهێنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ڕەزا موقەدەسعەلی بەرپرسی ئەو کۆمپانیا تەکنۆلۆژیاییە ڕایگەیاند: لە ئەو کۆمپانیا توانیمان سرۆمی ناوکی مرۆڤ بۆ کێڵانی خانەکان بە شێوەی بازرگانی بەرهەم بهێنن.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە تا ئێستا سرۆمی ئاولەمەی مانگا بۆ کێڵانی خانەکان بەکار دەهێنرا، وتی: بەکارهێنانی سرۆمی ئاژەڵ جگە لە کێشە ئەخلاقی بەرهەمهێنانی، ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەکان لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دروست دەکات کە بە نرخێکی زۆریش بەرهەم دێت.

بە بڕوای لێکۆڵەرانی ئەو کۆمپانیا ئەو سرۆمە بۆ کێڵانی خانەی مرۆڤی، دەرمانی گلێنەی چاو و چا کردنەوەی برین بەکار دەهێنرێت.

News ID 40386

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha