AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٨ ٠٨:٢٦

وڵامدانەوە بە پرسیارێک سەبارەت بە خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەن؛

بۆچی ڕۆژاواییەکان نایانەوێت دان بە پێشکەوتنی دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێراندا بنێن؟

بۆچی ڕۆژاواییەکان نایانەوێت دان بە پێشکەوتنی دانوستانە ئەتۆمیەکەی ئێراندا بنێن؟

ئەو ئۆپەراسیۆنە دەروونیەی کە ئەورووپییەکان بەڕێوەیان دەبرد، ئەوە بوو کە ئەگەری پاشگەزبوونەوەی خۆیان لە دانوستان بە وتنی ئەوەی کە دانوستانەکان پێشکەوتنی نییە، وەدوا بخەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی نێودەوڵەتی- مەهدی جەهان تیغی: دانوستانەکانی دەوڵەتی نوێی ئێران لە گەڵ گرووپی ٤+١ لە حاڵێکدا بەڕێوە چوو کە ئێران دەبووا چالاکتر بێت و لایەنی بەرانبەر بە هۆی ئەوەی ڕێککەوتنی پێشووی بە جێ هێشتبوو، دەبووا پێشنیارەکانی ئێران قبووڵ بکات بەڵام لێکدانەوەی ئۆپەراسیۆنی رەوانی لایەنی ڕۆژاوایی هەندێ خاڵی گرینگ و سەرنجڕاکێشی تێدایە. تەوەرەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە رەوانییە بێگومان پێوەندی ڕاستەوخۆ و نزیکی لە گەڵ دەقی ئەو وتووێژانە هەیە کە لە پشتی دەرگا داخراوەکانەوە بەڕێوە دەچێت.

جیدیترین کردەوەی لایەنی ڕۆژاوایی لە سەرەتای دانوستانەکان، هەم لە سەر مێزی دانوستان و هەم لە بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی رەوانی ئەوەیە کە گەڕانەوەی ئێران بۆ بەرجام، وەرگرتنی قازانجی زۆری بەدواوە نەبێت، ئەوەش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان تاکوو کەڵک وەرگرتنی ئێران لە سەرچاوە ئابوورییەکان دەگرێتەوە.

لایەنی ڕۆژاوایی بۆ ڕێگری لە قازانجی زیاتری ئێران، هێرشی کردە سەر ڕەشنووسەکەی ئێران و ئەوەی وەکوو بیانوویەک بەکار هێنا بەڵام رۆژاواییەکان باش دەیانزانی کە رەشنووسی ئێران لە ڕاستیدا بەستێنێکە بۆ ئەوەی ئێران بەرژەوەندی و هەڤیازی زیاتر وەربگرێت. بۆیە هەوڵ درا لە ئۆپەراسیۆنە ڕەوانییەکەدا، ڕەشنووسی ئێران وەکوو هۆکاری بە ئامانج نەگەیشتنی دانوستانەکان بناسێندرێت.

ئۆپەراسیۆنی ڕەوانی دیکە کە ئەورووپییەکان شوێنگیریان کرد، ئەوە بوو کە ئەگەری پاشگەزبوونەوەی خۆیان بە وتنی ئەوەی کە دانوستانەکان پێشکەوتنی نییە، وەدوا بخەن. ئەوان پێیان وابوو ئەم وتەیە دەبێتە هۆی گوشار بۆ دانوستانکارە ئێرانییەکان و پرۆسەی هەڤیازی دان بە ئێران ڕادەگرێت. ئەم تەوەرە بە شێوەیەکی نەشیاو لە لایەن ڕۆژاواخوازە ناوخۆییەکان و ڕیفۆرم خوازەکانەوە پشتیوانی لێ کرا.

ئەوەی کە لایەنی ئەورووپی دریژەی دانوستانەکان شوێنگیری دەکات بەڵام بە ئاشکرایی باسی پێشکەوتنی دانوستانەکان ناکات، هەم نیشاندەری چاوەڕوانی و هیوادار بوون بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ڕەوانی لە سەر ئێرانە و هەم نیشاندەری چوارچێوەیەکی نوێیە کە بە سەر دانوستانەکاندا سەپاوە و ئەم چوارچێوەش ئەوەیە کە ئاماژە دان بە پێشکەوتن لە دانوستانەکان بە سەرنج دان بەوەی کە شتێک لە پاشگەزبوونەوەی ئێران نابیندرێت، بە واتای ئەوەیە کە ڕۆژاوا یەکەمین هەنگاوی پاشگەزبوونەوەی هەڵهێناوە و درێژەی ئەم ڕێگا بە دڵخوازی ئێران دەبێت. دەقی ڕەشنووسی ئێران لایەنی ڕۆژاوایی خستە نێو بازنەی بڕیاردانەوە یان دەبوو دیسانەوە دانوستانەکان بە جێ بهێڵێت یان بێتە نێو ئەم گەمەی کۆماری ئیسلامییەوە. ئەم بڕیارەش بۆ پێتەختەکانی ترۆئیکای ئەورووپی و ئەمریکا زۆر دژوار بوو. لایەنی ڕۆژاوایی گەر نەیەوێ گەمارۆکان هەڵوەشێنێتەوە، دەبێ هۆکاری کۆتایی هاتنی دانوستانەکان لای خۆیەوە هەڵبگرێت.

News ID 40384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha