کوژرانی 3 سەربازی تورکیا لە پێکدادان لەگەڵ پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند 3 سەربازی سوپای تورکیا لە پێکدادان لەگەل هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کوژراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند سێ سەربازی سوپای تورکیا کە لە ئۆپراسیۆنی پەنجەی ڕەعد لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون، لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە کوژراون.

مێدیاکانی سەر بە پەکەکە پاگەندەیان کرد لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە نێوان ئەو گرووپە و سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی ئەو وڵاتە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە بەیاننامەکەی خۆیدا پاگەندەی کردووە لە کاردانەوە بە کوژرانی ئەو سێ سەربازە، بنکەکانی هێزەکانی پەکەکە بە توندی بوردمان کراون و لە ئەنجامدا شەش هێزی ئەو گرووپە گیانی خۆیان لەدەست داوە.

News Code 40281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =