AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١٨ ١٢:٣٨

مۆزەی تەموورە لە داڵاهوو دەکرێتەوە

مۆزەی تەموورە لە داڵاهوو دەکرێتەوە

سەرپەرشتی دایرەی گشتیی میراتی کەلتووری کرماشان لە کرانەوەی مۆزەی تەموورە لە شاری کرێندی کرماشان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار گەوهەری لەم بارەوە وتی: بە بۆنەی گرینگایەتی و پێگەی تەموورە لە پارێزگای کرماشان و تۆمار کردنی داڵاهوو وەکوو شاری نەتەوەیی چێ کردنی تەموورە، دامەزراندنی مۆزەیەک باسی لە سەر کرا.

ئەو وتیشی: پاش باس و وتووێژ لە سەر ئەم بابەتە لە گەڵ هونەرمەندان و پسپۆڕان، بڕیارە ئەم مۆزە لە ڕووبەری ١٨٠ مەتری چوارگۆشە و لە بەشی کۆنی ئەم شارەدا دامەزرێت.

شیاوی ئاماژەی داڵاهوو لە ساڵی ١٣٩٩ وەکوو شاری نەتەوەیی چێ کردنی تەموورە تۆمار کراوە.

News ID 40268

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha