دەستپێکی خۆپیشاندان لە هەندێ پارێزگای عێراق هاوکات لە گەڵ خۆپیشاندانی سلێمانی

خۆپیشاندانی شارۆمەندانی عێراقی لە پارێزگاکانی دیالە، دیوانییە، بەسرە و میسان بۆ پێک هێنانی دەرفەتی کاروپیشە دەستی پێ کرد.هاوکات خوێندکارە کوردەکان لە پارێزگای سلێمانیش خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خۆپیشاندان لە دیالە لە لایەن دەرچووانی کۆلێژی تەکنیکی بۆ داواکاری پێک هێنانی دەرفەتی کاروپیشە دەستی پێ کرد.

لە دیوانییە، بەسرە و میسانیش سەدان دەرچووی زانکۆ خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و لە بەردەم دەزگای پەروەردە و بارهێنان کۆ بوونەوە.

خۆپیشاندانی شارۆمەندە عێراقییەکان لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە لە سلێمانیش خۆپیشاندانی خوێندکاران دیسانەوە دەستی پێ کردووە.

News Code 40223

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =