بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل باییک هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی پارتی کرێکارانی کوردستان گفتوگۆیەکی لەگەڵ هەواڵدەری فورات ئەنجام داوە.
جەمیل باییک لە ئەو گفتوگۆیەدا لەسەر چۆنیەتی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان وتی: ساڵانی 1970 ساڵانێک بوون کە بزووتنەوەی جیهانی شۆڕشگیڕ و ئازادی بەخش پێک هاتن. کۆمەلگا و گرووپە لاوازەکان، ئازادیی خۆیانیان لە ئایدیای سۆشیالیستییەوە وەردەگرت. بوونی کوردەکانیش سەرەڕای هەبوونی چەندین دە ملیۆن کەسی نکۆڵی دەکرا. کوردستانی تورکیا زیاترین سەرکوت و نکۆڵیی بەسەردا سەپابوو و عەبدوڵڵا ئۆجالان لە سەرەتای ساڵای 1970 وتی کە ئەم خەڵکە ئەبێ ئازاد بکرێن.
لە ئەو کاتەی کۆمەڵگای تورکیا، کوردستان خەریک بوو دەمرد. گەورەترین تاوانیش کورد بوون بوو. کورد بوون بە واتای مەرگ و تورک بوون بە واتای ژیان بوو. یەکێک لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی بزووتنەوەی پەکەکە ئەوە بوو کە ڕاستییژیانی کوردەکان لە تورکیا لە دڵی مێژوو بکێشێتە دەرەوە.
حکومەتی تورکیا بۆ ئەوەی کە شوناسی کوردی، زمان و فەرهەنگی کوردی لەناوببات و کوردستان بۆ پەرەپێدانی شوناسی تورکی بگۆڕێت هەموو هەوڵێکی دەدا. جیهانیش بەرانبەر ئەو کۆمەلکوژییە بێدەنگی ڕاگرت. تورکیا لە ئەندامێتی لە ناتۆ بۆ کوشتوبڕی بەکۆمەڵی کوردەکان بە شێوەیەکی ڕاشکاوانە بەکار دەهێنا. وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆڵی خۆیان لە باشووری شەورەوی، لە جەنایەتەکانی تورکیا چاوپۆشیان دەکرد. لە ڕاستیدا ئەورووپا و ئەمریکا هاوکاری جەنایەتە سیاسییەکانی سەد ساڵەی تورکیان.
Your Comment