تێلاڤیڤ سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران زانیاریی خستووەتە بەردەستی ئەمریکا

تێلاڤیڤ زانیاریگەلێکی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خستووەتە بەردەستی ئەمریکا و ئەورووپا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دەسپێکی دانوستانەکانی ڤیەنا، ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئەمریکییەکان ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ زانایریگەلێکی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران خستووەتە بەردەستی ئەمریکا و ئەورووپا کە نیشانی دەدات ئێران هەنگاوی تەکنیکیی بۆ ئامادەسازی ئۆرانیۆمی تا 90 لەسەدی هەڵناوە.

دەوترێت دوو هەفتە پێش ئێستا ئەو زانیاریانە خراوەتە بەردەستی بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی.

لە حاڵێکدا کە ئێران چەندین جار هەر جۆرە بڕیارێک بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمیی بە توندی ڕەت کردووەتەوە، بەڵام لە ڕاپۆرتی ئاکسیۆس باس کراوە کە پیتاندنی 90 لەسەدی، ئێران بە دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە. لە هەمان کاتدا سەرچاوە زایۆنییەکان وتوویانە کە ئێران بە یەک یان دوو ساڵ کات بۆ دەستخستنی پێداویستییە تەکنیکییەکان بۆ چێ کردنی چەکی ناڤۆکی پێویستە.

News Code 40153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha