ڕەخنەی توندی سەرۆک کۆماری ئێران لە ئەورووپا و ئەمریکا سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ سەرۆکی فەڕەنسا جەختی کرد: ئەگەر ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمیتان قبووڵە، ئاژانس چەندین جار وتوویەتی کە ئێران پایبەندی بەڵێنە ناڤۆکییەکانی خۆی بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێمانۆئێل مەکرۆن ، شەوی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هەندێ پرسی گرینگ لەوانە هاوکاری ناوچەیی و بەرنامەی ناڤۆکی ئێران گفتوگۆی کرد.

لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئێران هەموو کات پایبەند بووە بە بەڵێنەکانی خۆی لە پرسی ئەتۆمیدا و ئاژانسی نێودەوڵەتیش چەندین جار ئەم پابەندییەی دووپات کردۆتەوە.

ڕەخنەی توندیشی لە ئەورووپا و ئەمریکا گرت کە بەڵێنەکانیان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران نابەنە سەر و بێ بەڵێنن.

News Code 40151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha