پارتی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ کوردستانی سووریای نییە

کۆمیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی پەکەکە لە کاردانەوە بە وتەکانی ئەم دواییانەی مەسرور بارزانی کە وتبووی پەکەکە دەبێ لە کوردستانی سووریا بچێتە دەرەوە، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: وتەکانی مەسروور بارزانی نیشاندەری هاوکاری پارتی لە گەڵ حکوومەتی تورکیایە و ئێمە تا گەیشتن بە ئازادی درێژە بە شەڕ دەدەین.

بە گوێرەی فورات، مەسروور بارزانی چەند رۆژ پێش ڕایگەیاندبوو پەکەکە دەىێ لە کوردستانی سووریا بچێتە دەرەوە دەنا تورکیا مافی هەیە هێرش بکاتە سەر ئەو ناوچە. لە بڵاوکراوەکەی پەکەکەدا نووسراوە: گەر وتەکانی مەسروور بارزانی بە بێ ناو و نیشان بڵاو ببوایا، بێگومان پێمان وابوو ئەوانە وتەی بەرپرسێکی حکوومەتی تورکیایە. وتەکانی ئەو نیشاندەری هاوکاری و تەسلیم بوونە. تورکیا ٤٠ ساڵە ئەم وتانە دووپات دەکاتەوە.

هەروەها نووسراوە: کوردەکان قۆناغێکی مێژوویی زۆر گرینگ تێپەڕ دەکەن. لەم قۆناغەدا کە شەڕە ئازادی خوازانەکان خەریکە بەربڵاو دەبێتەوە، هێزە دژەکوردەکان و کۆلۆنیالیستەکان بۆ پاشەکشێ و ناکام مانەوەی شەڕ هەوڵ ئەدەن.

پەکەکە هەروەها نووسیویە: مەسروور بارزانی و هاوڕێیەکانی مافی دیاری کردنی چارەنووس بۆ کوردستانی سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان نییە.

News Code 40049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =