پێشمەرگە  و حەشدی شەعبی دوو هێزی ڕەوا و یاسایی لە عێراقن

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە قسەکانی موقتەدا سەدر سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، وتی کە ئەو دوو هێزە لە عێراق هێزێکی ڕەوا و یاسایین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەبار یاوەر لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر رێبەری ڕەوتی سەدر، وەکوو یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی شیعەی ئەو وڵاتە، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هێزانەی نایاسایی وەسف کرد.

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم جەختی کرد کە هێزەکانی حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، دوو هێزی ڕەوا و یاسایی لە عێراقن.

ناوبراو زیادی کرد کە دەستووری عێراق هێزی پێشمەرگەی وەکوو هێزی سنوورەوانی ناوبردووە و 4 یاسای تایبەت بە ئەو هێزانە هەیە و مادەی 117 ی دەستوور هێزی پێشمەرگەی بە فەرمی ناساندووە.

سەدر هێزەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیی میلیشیا وەسف کردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەیانی کردووە.

News Code 40040

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha