گرۆسی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران دیدار دەکات

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دیداری سێشەممەی هەفتەی داهاتووی ڕافئێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانس لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دیداری ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانس لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو هەواڵی دا.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ئەو بەیاننامە ڕایگەیاند: دەتوانم پشت ڕاستی بکەمەوە کە ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕۆژی سێشەممە 23 ی نۆڤەمبەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە تاران دیدار دەکات.

ئەو بەیاننامە زیادی دەکات کە گرۆسی دوای گەڕانەوە لە تاران هەر ئەو ڕۆژە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە ناوەندی ئاژانس لە ڤیەنا بەڕێوە دەبات.

ئەو ڕاپۆرتە هێناویە کە ڕافائێل گرۆسی لە سەفەرەکەیدا بۆ ئێران لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی و هەروەها حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوە دیدار دەکات.

News Code 40019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =