بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەگەری هەیە بۆ شاردنەوەی کێشە ئابووری و سیاسییە قووڵەکانی تورکیا پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ساڵی 2023، لەسەر ناسیۆنالیزم لە ئەو وڵاتە بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی حەسێب باز بکات.
پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆن بە ناوی پارت یکۆماری خوازی گەلان یان جەهەپە، بۆ یەکەم جار لە پاڵ پارتی دیمۆکراتی گەلان بە ئەو گەڵاڵە دەنگی نەرێی دا. بە پێچەوانەی درێژ کردنەوە پێشووەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە سووریا کە بەس بۆ یەک ساڵ دەکرا، ئێستا دوو ساڵ ماوەی مۆڵەتی ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە نیعمەتێکە لە بەردەستی دەوڵەتی ئەردۆغان.
گەڵاڵەی نوێی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریا هەموو ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا واتا هێزەکانی هەسەدە و یەپەگە و گرووپەکانی سەر بە ئەوان دەگرێتەوە و وەکوو ناوچەیەک ناسراوە کە مەترسیی "پەرەسەندنی تیرۆریزم" تێیدا توند بووەتەوە. بەم حاڵەوە تورکیا پارێزگای ئەدلەب کە زیاتر لە ژێر کۆنترۆڵی تەحریرولشامە وەکوو ناوچەیەک دەزانێت کە ئەبێ سەقامگیریی بپارێزێت.بەم پێیە، گەڵاڵەی دەستێوەردانی سەربازی تورکیا، لە کردەوەدا بەس ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکاتە ئامانج.
ئۆپراسیۆنی تورکیا لە پاڵ مۆڵەتی پەرلەمان، پێویستی بە نیشان دانی گڵۆپی سەوزی مسکۆ و واشنتۆنیش هەیە. بەڵام ئەنقەرە تەنانەت پێش لە دەرکردنی ئەو مۆڵەتانە، هێزەکانی خۆیی ڕێکخستووە. وەک بڵێی، ئۆپراسیۆنێک بەم زووانە بەڕێوەیە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، چوای ناوچەی مەبەستی ئەو ئۆپراسیۆنە، تەل ڕەفعەت و منبەج لە باکووری حەلەب و عەین عیسا و تل تەمر لە ڕۆژهەڵاتی فراتە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەنقەرە هەروەها خەریکی لێکدانەوەی پەرەپێدانی هێرشەکەی تا کۆبانێ بە مەبەستی بچڕانی پێوەندی لە نێوان قامیشلۆ و منبەجە. هەروەها دەیەوێت تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە سەرێکانی و تل ئەبیز بە جرابلۆس، ئەلڕای و ئەلباب پێوەند بدات. ئەو دوو ناوچە بە ڕیزەوە لە ئۆپراسیۆنەکانی کانی ئاشتی و قەڵغانی فرات لەلایەن ئەنقەرە و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەوە داگیر کراوە.
بلومبرگ بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی تورکیا ڕاپۆرتی دا کە ئەو هێرشە بە مەبەستی داخرانی زیاتر لە دوو سێهەمی 910 کیلۆمەتر سنووری تورکیا و سووریایە. ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات:ئامانجی تورکیا داگیر کردنی ناوچە باشوورییەکانی شاری کۆبانێ یان عەین عەرەب، بۆ لکاندنی ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی خۆی لە ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فراتە.
Your Comment