تاڵەبان پەیامێک بۆ تاران دەنێرێت

وتەبێژی تاڵەبان بە دەرکردنی پەیامێک پێشوازی لە هەڵوێستی یەکگرتووخوازانەی تاران کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵەبان بە دەرکردنی پەیامێک لە تویتەردا ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە لە وتەکانی ئایەتوڵا خامنەیی سەبارەت بە یەکگرتوویی شێعە و سونە پێشوازی دەکات.

ئەو لەم بارەوە وتی: ئەفغانەکان بە یەکگرتووییەوە لە بەرانبەر پیلانەکان ڕاوەستاون و پووچەڵی دەکەنەوە.

پێشتر ئایەتوڵا خامنەیی هۆکاری داکۆکی لە سەر بابەتی یەکگرتوویی، هەوڵی دوژمن بۆ زۆر کردنەوەی مەودای نێوان شێعە و سونەکان ڕاگەیاند و وتی: وشەکانی شێعە و سوننی چۆتە نێو ئەدەبیاتی سیاسی ئەمریکاوە لە حاڵێکدا ئەوان دژی ئیسلام و دوژمنی ئەم ئایینەن.

News Code 39741

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =