AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٣ ١٤:١٨

مێهر لێکی دایەوە؛

ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی عێراق؛ لە چاوەدێرییەوە تا دەستێوەردان

ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنی عێراق؛ لە چاوەدێرییەوە تا دەستێوەردان

لە حاڵێکدا کە لە سەرەتادا بڕیار بوو نەتەوەیەکگرتووەکان تەنیا ڕۆڵی چاوەدێریی بە سەر هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت بەڵام ئەو ڕێکخراوە سەرتر لە ئەوە ڕۆڵی گێڕا و لە هەموو ڕەوتەکانی هەڵبژاردن دەستێوەردانی کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە حاڵێکدا کە نزیک بە دوو هەفتە لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان تێدەپەڕێت، شوێنە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی تێدا درێژەی هەیە. خۆپیشاندەران پێیان وایە ئەبێ وێڕای ژماردنەوە دەنگەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیش پێداچوونەوە بکرێت. لە هەمان پێوەندیدا کومیتەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بۆ کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کارتی دیاری کردووە.

ئەو کومیتە ڕایگەیاندووە: تەنیا 72 کاتژمێر مۆڵەت دەدەینە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەکانی خەڵک. لە ەبرانبەریشدا ئەو شۆرا ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی قبووڵ نەکردووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕوودانی 7 دەستێوەردانی لە هەڵبژاردنەکانی پەلەمانی پشت ڕاست کردبووەوە.

یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانی ئاڵۆزی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان ڕۆڵێکە کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەرەتاوە تا ئێستا گێڕاویەتی.

سەرەڕای ئەوەی کە بوونی نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ چاوەدێری بە سەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە داخوازییەکی نەتەوەیی لەلایەن عێراقییەکانەوە بوو و مەرجەعیەتی عێراقیش داوای کردبوو بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان لە کردەوەدا، لە پابەندی بە ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی خۆیان بۆ چاوەدێری خۆیان بوارد و ڕێگای دەستێوەردانی گرتە پێش.

لە ڕاستیدا نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەمان سەرەتاوە ڕۆڵی چاوەدێریەکی گشتیی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبوو و ڕوونکاریی کردە دەستێوەردان لە وردترین کاروبار لە هەڵبژاردنەکان.

نەتەوەیەکگریووەکان دوای داخوازی ئەمریکا و عەرەبستانی سعوودی، بە گوشار بۆ سەر کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان رێگریی کردن لە بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق.

لە هەمان پێوەندیدا جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق چەندین جار دۆخی ئەمنیی عێراقی کردە بیانوو و هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراقی دا و ئەوەش بۆ خۆی نیشان لە دەستێوەردان لە کاروباری عێراقە، بەڵام لایەنە سیاسییەکانی عێراق و بەتایبەتی لایەنی شیعی لە بەرانبەر ئەو هەوڵانە وەستا و بووە هۆی ئەوەی کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت.

دوای ئەوەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری دواخستنی هەڵبژاردنەکان نەگەییشتە ئەنجام، ڕەوتی دەستێوەردانی گرتە بەر و ئیزنی بەشداریی هێزەکانی حەشدی شەعبیی نەدا و ئەو هەوڵەش لە کۆتاییدا بووە هۆی لەدەست دانی ژمارەیەکی زۆری کورسیی پارتەکانی لایەنگری حەشدی شەعبی.

ئێستاکەش خەڵکی عێراق و لایەنە سیاسییەکان داوای ژماردنەوە دەنگەکان بە شێوەی دەستی دەکەن و لە هەمان پێوەندیدا هادی عامری ڕێبەری ڕەوتی فەتح ڕایگەیاندووە: داواکاری بۆ ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان مافی ئێمەیە و لێی تێناپەڕین.

جودا لە ئەوەش، یەکێک لە دوایین دەستێوەردانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕەتوی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەرکردنی بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە لە پشت ڕاست کردنەوەی ئەنجامی کۆتایی دەنگەکان بووە. لە هەمان پێوەندیدا ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستێوەردانانە لە ئەو پەڕی سەرسووڕماندا ڕایگەیاند کە ڕاستیی هەڵبژاردنەکان پشت ڕاست دەکرێتەوە.

کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکانی عێراقیش بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشت ڕاست کردنەویە ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە دەستێوەردانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکانی دەزانن.

ئەو بەیاننامە لە حاڵێکدا دەرکراوە کە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هێشطا سکاڵاکانی لە ئەو پێوەندییەدا شوێنگیری نەکردووە. هەر ئەو بابەتەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش لە پشت ڕاست کردنەوەی هەڵبژاردن ببێتە هۆی سەرسووڕمانی لایەنە سیاسی و گشتییەکان لە عێراق و هەروەها کارناسان لە ئەو بارەوە.

هاوپەیمانی فەتح و کەتیبەکانی ئیمام عەلی لە عێراق هەر کامەیان بە دەرکردنی بەیاننامەی جودا، بەیاننامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشیان بە توندی ئیدانە کرد. لە هەر حاڵدا، ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ڕۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە دەستێوەردان دەزانن و پێیان وایە کە ئەو ڕێکخراوە نە بۆ چاوەدێری بەڵکوو بە ئامانجی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکان، نوێنەرەکانی ناردووەتە عێراق.

News ID 39725

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha