ئەم شەڕە وەکوو شەڕەکانی پێشوو نییە/ تورکیا پەناگای تیرۆریستەکانی جیهانە

وتەبێژی یەپەگە ڕایگەیاند هێزەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو تواناوە لە بەرانبەر هێرشی تورکیا بەرگری لە خۆ دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، نووری مەحموود وتەبێژی یەپەگە سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتی: ئەم هێرشە وەکوو هێرشەکانی پێشوو نییە و ئێمە بۆ بە ئامانج گەیشتنی پرۆژەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو توانای خۆمان بۆ بەرگری لە خۆمان و نیشتمانمان ئەدەین.

ئەو وتیشی: ئێمە لە قەیرانی سووریا، داعشمان لە ناو برد. بە یارمەتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دژی ئیدئۆلۆژی داعش بەرەنگاریمان کرد. ئێمە هەروەها هەوڵی زۆرمان دا کێشەکانی ئۆردوگای هەوڵ چارەسەر بکەین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە حاڵێکدا کە ئێمە بەدوای شەڕ لە گەڵ داعشین، سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای بیانووی بێهۆ بۆ هێرش کردنە . ئەوان دەیانەوێ دەستکەوتەکانی ئێمە لە ناوچە لە ناو ببەن.

مەحموود وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەر ئەم شەڕە ڕوو بدات، تیرۆریزمی داعش دیسانەوە سەر هەڵدێنێ، داکۆکی کرد: ئەم شەڕە وەکوو شەڕەکانی پێشوو نییە. ئەم جارە ئێمە بە هەموو توانامەنەوە بەرگری دەکەین. مەبەستی تورکیا ڕووخاندنی پرۆژەی خۆدموختاری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

News Code 39684

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 2 =