مامۆستا مەلا "عارف بالک" کۆچی دوایی کرد

مامۆستا مەلا عارف بالک کوڕی عەلامە مامۆستا محەمەد باقر بالک دوێنێ ئێوارە لە سنە کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێوڕەسمی بەرێ کردنی تەرمی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا عارف بالک ئەمڕۆ لە گوندی بالک لە شاری مەریوان بەڕێوە دەچێت و بە خاک دەسپێردرێت.

مامۆستا مەلا باقر زانایەکی گەورە و بەناوبانگ بووە و زۆربەی زانایانی ناوچەی کوردستان لای ئەو خوێندوویانە و زیاتر لە 300 مەلا لای ئەو ئزینیان وەرگرتووە. عەلامە مەلا باقر بە گشتی 55 ساڵ وانە وتووەتەوە و زیاتر لە 200 کتێبی و وتار لێی بەجێ ماوە.

News Code 39633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =