بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کاتژمێر ٧ی بەیانى ئەمڕۆ ناوەندەکانى دەنگدان لەسەرانسەرى عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەرووی دەنگداراندا کرانەوە بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنى پێشوەختەی پەرلەمانى عێراق..
لەکاتى کردنەوەى بنکەکانى دەنگدانیش کەمێک پیش ئێستا نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەنگی لە هۆتێل رۆتانا دا کە ئەو بنکەیە تایبەتە بە بەرپرس و سەرکردەی لایەنە سیاسیەکان.
کاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆ بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەروی دەنگدەراندا کرانەوە، کە زیاتر لە 25 ملیۆن کەس لە 83 بازنەی هەڵبژاردندا مافی دەنگدانیان هەیە و زیاتر لە سێ هەزار و 240 کاندید کە لە ناویاندا 951 کەسیان ژنن کێبرکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق.
کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی، کە 83 کورسیان تایبەت کراون بە کۆتایى ژنان کە 25%ی کۆی کورسییەکانی پەرلەمان دەکات و 9 کورسیش بۆ مەسیحییەکان، شەبەک، سابییییەکان و ئێزدیی و کوردە فەیلیەکان تەرخانکراون.
دەنگدانی مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەنگی دا
مەسرور بارزانی و هاوژینەکەی دەنگیان دا
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ هاوژینەکەیدا چووە سەر سندۆقی دەنگدان و دەنگی دا.
دەنگدانی سەرۆک وەزیر
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیانی زوو چووە سەر سندوقی دەنگدان لە بەغدا و دەنگی دا.
هەر بازنەیەک لە نێوان سێ بۆ پێنج ئەندامی پەرلەمانی تێدا هەڵدەبژێرێت، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەگۆڕدرێت و دەنگدەران دەتوانن دەنگ بەتەنها یەک کاندید بدەن کە بۆ ماوەی چوار ساڵ دەبێتە نوێنەریان.
نێچیرڤان بارزانی دەنگی دا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە پێشتریش ڕایگەیاندبوو یەکەم کەس دەبێت دەنگ بدات، بەیانی زوو و بە کردنەوەی بنەکەکانی دەنگدان چووە سەر سندۆق و دەنگی دا.
دەنگدانی عادل عەبدولمەهدی و نوری مالکی
هاوکات، عادل عەبدولمەهدی و نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە بەغداد چوونە سەر سندۆقەکانی دەنگدان و بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق کرد.
پێش بینی بەشداریی خەڵک
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەروەها وتی: هیوادارم لە کاتژمێرەکانی داهاتوو بەشداری بەربڵاوتری هاووڵاتیان لە بنکەکانی دەنگدان ببینین.
جمانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە باش وەسف کردنی ڕەوتی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەو وڵاتە، جەختی کرد پێش بینی دەکرێت بەشداری لە هەڵبژاردن لە کاتژمێرەکانی داهاتوو، بەرز ببێتەوە.
Your Comment