سەید حەسەن نەسروڵا: ئێران دۆستێکی دڵسۆز و ڕاستگۆیە

سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندێکی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند: "ئێران دۆستێکی دڵسۆز و راستگۆیە و بەهیچ شێوەیەک دۆستەکانی بەتەنیا بەجێناهێڵێت."

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کۆبوەوە و تێیدا لەبارەی پێشهاتە سیاسییەکانی لوبنان و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

حزبوڵڵای لوبنان لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە لە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر لوبنان و پشتیوانییەکانی وڵاتەکەی بۆ گەلی لوبنان، لە هەمو ئاستەکاندا لە پاڵیدا دەوەستێت.

لە بەرامبەردا "نەسروڵڵا سوپاسی شاندی میوانی کرد بۆ وەستانی ئێران لەگەڵ لوبنان وەک دەوڵەت و گەل و بەرخۆدانی دەیان ساڵی رابردو تا ئەمڕۆ".

نەسرەلا ئاماژەی بەوەکردوە، "ئێران ئەوەی سەلماندوە کە دۆستێکی دڵسۆز و راستگۆیە و بەهیچ شێوەیەک دۆستەکانی بەتەنیا ناهێڵێتەوە سەرەڕای ئەوەی هەلومەرجەکە چەندە سەخت بێت، هیواکان زۆرن بۆ ئەوەی کە لوبنان لەو دۆخەی ئێستا دەربچێت و هەموان بە ئومێدەوە کار دەکەین

News Code 39478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =