AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ١٣:٣١

ترامپ: کشانەوە لە کوردستانی سووریا پشتڕاست ناکەمەوە

ترامپ: کشانەوە لە کوردستانی سووریا پشتڕاست ناکەمەوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە دەنگۆ بڵاوبۆوەکان لەبارەی کشانەوەی شیمانەیی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و ناوچەی ژێر کونتڕۆڵی کوردەکانی ئەو وڵاتە لە لای خۆیەوە پشتڕاست ناکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێران لەبارەی پرسی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردەکانی سووریا وتی: من نازانم کێ باسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریای کردووە، بەڵام ئەوە دەوڵەتی ئەمریکایە کە لەوبارەیەوە بڕیار دەدات.

ترامپ بە ئاماژە بەوەی کە سووریا ئێستا لە گێژاوی گرفت و ئاژاوەدایە، جەختی کرد: ئێمە خۆمان لە پرسی سووریا وەرنەداوە، ئەوان خۆیان گرفت و کێشەیەکی زۆریان هەیە. کەواتە ئەوان پێویستیان نییە کە ئێمەش خۆمان لەو کێشەیە بگلێنین.

News ID 53808

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha