AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ١٣:٥٩

دوایین زانیاری لە هەڵاتنی زیندانیانی چاکسازی کرماشان/ سووتاندنی زیندان درۆیە

دوایین زانیاری لە هەڵاتنی زیندانیانی چاکسازی کرماشان/ سووتاندنی زیندان درۆیە

بەڕێوبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان سەبارەت بە هەڵاتنی چەند زیندانی لە ناوەندی چاکسازیی تازەلاوانی پارێزگای کرماشان ڕوونکردنەوەی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان له به یاننامەیەکدا به دوای هەڵاتنی چەند زیندانی له بنکەی چاکسازیی پارێزگای کرماشان، زانیاری نوێ دا.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ڕێبەندان، 9 زیندانی لە بەندی تازەلاوانی ناوەندی چاکسازیی کرماشان بە بڕینی تەلبەندی دەلاقەی ژووری نوێژخوێندا و سەرکەوتن بە سەر دیوارەوە هەوڵی هەڵاتنیان لەو ناوەندە دا.

سەرەڕای ئەوەش بە خێرایی چالاکیی هێزەکانی ناوەند و بە هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیسی شار، دەستبەجێ 3 کەس لەو کەسانە دەستبەسەر کران.

لە ئێستادا گەڕان و پشکنین بەردەوامە بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی کەسانی دیکە.

هەروەها ئەو ئیدیعایەی کە گوایە ئاگر لە ناوەندی چاکسازی کەوتووە، درۆیەکی بێ بنەمایە.

News ID 53811

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha