به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی زیندانەکانی پارێزگای کرماشان له به یاننامەیەکدا به دوای هەڵاتنی چەند زیندانی له بنکەی چاکسازیی پارێزگای کرماشان، زانیاری نوێ دا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ڕێبەندان، 9 زیندانی لە بەندی تازەلاوانی ناوەندی چاکسازیی کرماشان بە بڕینی تەلبەندی دەلاقەی ژووری نوێژخوێندا و سەرکەوتن بە سەر دیوارەوە هەوڵی هەڵاتنیان لەو ناوەندە دا.
سەرەڕای ئەوەش بە خێرایی چالاکیی هێزەکانی ناوەند و بە هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری و هێزی پۆلیسی شار، دەستبەجێ 3 کەس لەو کەسانە دەستبەسەر کران.
لە ئێستادا گەڕان و پشکنین بەردەوامە بۆ ناسینەوە و دەستگیرکردنی کەسانی دیکە.
هەروەها ئەو ئیدیعایەی کە گوایە ئاگر لە ناوەندی چاکسازی کەوتووە، درۆیەکی بێ بنەمایە.
Your Comment