بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، بنکەی ناوەندیی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکایی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین(سێنتکام) بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باکووری ڕۆژئاوای سووریا (پارێزگای ئەدلەب) و کردنە ئامانجی سەرکردەیەکی باڵای گرووپی "حەراسەدین"ی سەر بە ئەلقاعیدەی لەو وڵاتە هەواڵی دا.
هاوکات سەرچاوەکانی هەواڵ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایانگەیاند کە چەند کاتژمێر لەوە پێش "ئەبوو دۆجانەی تورکستانی" لە ئەندامانی باڵای حەراسەدین، لە ئۆتۆمبیلی خۆیدا کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی ئەمریکا و خۆی و ئۆتۆمبیلەکەی بە مووشەکی هێلفایێر ئیکس 9ی ئەمریکا تەقینەوە.
Your Comment