AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٢ ١٤:١٤

عێراقچی: هەر حکوومەتێک خەڵکی سووریا هەڵیبژێرن پشتیوانی دەکەین

عێراقچی: هەر حکوومەتێک خەڵکی سووریا هەڵیبژێرن پشتیوانی دەکەین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەر حکوومەتێک خەڵکی سووریا هەڵیبژێرن پشتیوانی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەفەری بۆ قەتەر کردووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلجەزیرەی قەتەری وتی: بە بۆنەی سەرکەوتن و گەڕانەوەی دیلەکان، پیرۆزبایی خۆڕاگری فەلەستینییەکان لە غەززە دەکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم وتووێژەدا ڕایگەیاند: حەوتی ئۆکتۆبەر پرسی فەلەستینی زیندوو کردەوە و ئەم پرسە بوو بە پرسی ژمارە یەک لە ناوچەکە و جیهاندا.

وه زیری دەرەوەی ئێران جه ختی کرد: ئێمه پشتیوانی له هەر حکوومەتێک دەکەین که له لایەن گەلی سووریاوه پشتیوانی بکرێت، هەروەها سەقامگیری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بۆ ئێران گرینگە.

News ID 53812

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha