دابەش کردنی پۆستە باڵاکانی عێراق بە گوێرەی نەتەوە کێشەیەکی گەورەیە

کارناسانی سیاسی پێیان وایە کە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بە هۆی ڕۆڵ بینینی ئیتیلافە ناوخۆییەکان و ئەکتەرانی بیانی، گرینگایەتی زۆرە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادیان: کۆڕی پسپۆڕی لێکدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق ڕۆژی یەکشەمە 11ی ڕەزبەر بە بەشداریی هادی ئاجیلی، کارناسی باڵای پرسەکانی ناوچەکە و ماجد غەماس نوێنەری پەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی نووسینگەی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەڕێوەچوو.

زیاد کردنی بنکەکانی هەڵبژاردن

ماجد غەماس لە کۆڕەدا جەختی کرد: پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق بابەتێکی زۆر گرینگە. و هەندێ حزب و ڕەوتە سیاسییەکان لە هەڵبژاردی پەرلەمانی پێشوەختە پێشوازی دەکەن. بە هەر حاڵ، نوێنەرانی پەرلەمانی عێراقیش بەو ئەنجامە گەیشتن کە بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە باشترە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بکرێت.

زیادی کرد: لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی عێراقدا لە بری 18 بنکەی هەڵبژاردنی ڕابردوو ئێستا 83 بنکە دانراوە.و لە هەر پارێزگایەکدا چەندی بنکەی ناوچەیی هەیە.

هەندێ کەس پێیان وایە کە زۆر بوونی بنکەکانی هەڵبژاردنی عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێ حزب نیگەران بنکە وەکوو ڕابردوو دەنگیان نابێت و ئەم جارە زیاتر نوێنەرانی لیستە سەربەخۆکان دەنگ وەدەست دێنن.

وتیشی: ئەم جارە دەنگی هەر بەربژێرێک تەنیا بۆ خۆیە و نادرێتە ئیتیلاف و هەر کەس بۆ خۆی.

ڕێککەوتنی نێوان حزبی و ڕەوتە سیاسییەکان لە سەر پۆستەکان

نوێنەری مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق لە درێژەدا وتی: بە گوێرەی ڕێککەوتنی گشتی نێوان حزب و ڕەوتەکان، پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعەکان، سەرۆک کۆماریی بۆ کوردەکان و سەرۆکی پەرلەمانی بۆ سوننەتە.

وتیشی: ئارایشی سیاسی هەڵبژاردن لە عێراق وایە کە ئیتیلافەکانی وەک سائێرۆن بە سەرکردەیی موقتەدا سەدر، دەوڵەتی یاسا بە سەرکردایەتی نوری مالکی، فەتح بە سەرکردایەتی هادی عامری لەو ئیتیلافانەن کە بەشداریی هەڵبژاردنن، ئیتیلافەکانی حەیدەر عەبادی و سەید عەمار حەکیم لەم چوارچێوەیەدان. گرینگترین ئیتیلافی سوننەکانیش هی محمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەرن.

ئەوەیشی وت کە گرووپە سیاسییەکانی کوردی هەرێمی کوردستانیش بە هاوپەیمانیی کوردستانی و حزبی دیمۆکرات بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن. هەر وەها چەندین ئیتیلافی دیکەش هەن کە نیگەرانن بە هۆی یاسای نوێی هەڵبژاردنەوە، دەنگی پێویست بەدەست نەهێنن.

زیادیشی کرد: نابێت ڕۆڵ بینینی بیانییەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەبیر بکەین. خەڵی عێراق و هەروەها حزب و ڕەوەتە سیاسییەکان لە لایەن هەندێ لایەنی بیانییەوە گوشاریان دەخرێتە سەر تاکوو ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە بەرژەوەندی بیانییەکان لەوانە ئەمریکا بێت.

لای خۆیەوە هادی ئاجیلی ، کارناسی باڵای پرسەکانی ناوچەکەش وتی: بە ڕای من جیاکردنەوەی ئیتنیکی پۆستە سەرەکییەکان لە عێراق خۆی کێشەیەکی گەورەیە و دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە هەڵبژاردنی باشترینەکان.

ئەوەشی وت کە بە ڕای ئێمە دەبێ لە عێراق، دەوڵەتی حاکم، گوفتمانی بەرخۆدان بەهێز بکاتەوە و دژی گەندەڵی بێت و خۆی لە خەڵک نزیک بکاتەوە.

News Code 39428

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha