ئیزن نادەین پارتی بە بێ ڕێککەوتن بگەڕێتەوە شەنگال

ئەندامانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ژمارەیەک لە دانیشتووانی ئەو ناوچە لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایانگەیاند کە ئیزن نادەن پارتی بە بێ ڕێککەوتن بگەڕێتەوە شەنگال.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە بەربژێرەکان و بەرپرسانی پارتی ڕایانگەیاند کە هێزەکانی سەر بە پەکەکە ڕێگریان کردووە لە چوونیان بۆ شەنگال بۆ ئەنجامی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری ئیدارەی شەنگال وەڵامیان داوە و ڕایانگەیاند کە ئامانجی بەربژێر و بەرپرسانی پارتی لە چوونیان بۆ شەنگال، کردنەوەی نووسینگەی ئەو پارتە لە ناوچەکە بووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە ئەو بارەوە، ڕاگەیێندرا کە ئەو ئەنجومەنە تا ئێستا رێگری لە بانگەشەی هیچ بەربژێرێک نەکردووە، بەڵام پارتی لە 20 ڕۆژ لەوەوپێشەوە لە رێگای بەربژێرەکانی پارتی لە هەڵبژاردنەکان هەوڵی داوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە شەنگال و نووسینگەکانیان لە ئەو ناوچە بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ڕابردوو بکەنەوە.

هەروەها جەخت کراوە کە گەڕانەوەی پارتی بۆ شەنگال، بۆ بانگەشە نییە و ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریش ئیزن نادات ئەو پارتە بە بێ ڕێککەوتن لەگەل ئەوان، بگەڕێتەوە شەنگال و پێشتریش لە ئەو بارەوە هۆشدارییمان داوە بەلام ئەو پارتە سەرەنج ناداتە هۆشدارەکان.

News Code 39421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =