ڕێگا جارەی کێشەکانی باکوری ڕۆژاوا ڕێگری لە دەستێوەردانی ئەرتەشە بیانییەکانە

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: ئەمڕۆکە ڕێکخراوەکانی هێزە چەکدارەکان، ئەرتەش، سوپا، هیزی ئینتزامی، بەسیج بە واتای ڕاستەقینەی وشە قەڵغانی بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕێوڕەسمی هاوبەشی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەفسەری هێزە چەکدارانی ئێران بە شێوەی ئۆنلاین بەشداری کرد.

گرینگترین قسەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوارەوە دێت:
ئازیزانم، شانزی هیزە چەکدارەکانی ئێمە ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی وڵاتی ئێمە قەڵایەکی پتەون بۆ وڵات و نیشتمان.
ئەمڕۆکە ڕێکخراوەکانی هێزە چەکدارەکان، ئەرتەش، سوپا، هیزی ئینتزامی، بەسیج بە واتای ڕاستەقینەی وشە قەڵغانی بەرگری لە بەرانبەر هەڕەشەی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکین.

ئاسایشی وڵاتێک ژێرخانی بنەڕەتی بۆ هەموو چالاکییەکان بۆ پێشکەوتنە. ئاسایش گرینگترین پرسێکە کە ئەبی هێزە چەکدارەکان سەرەنجی بدەن.
ئەوەی کە وڵاتێک بتوانێت بە هێزی توانای خۆیەوە ئاسایش بکات شانازیەکی گەورەیە و ئەوانەش کە بە وەهمی ئەوەی کە بە پشت بەستن بە کەسای دیکە ئاسایشیان دابین دەبێت، بزانن کە زللەیەک دەخۆن بە زوویی.
لە ناوچەکەی ئێمە بوونی سوپای بیانی لەوانە ئەمریکا هۆی مالوێرانی و ئاژاوەیە. هەموو ولاتان ئەبێ هەوڵ بدەن سەربەخۆ بن و ئەوە لە بەرژەوەندی ئەم ناوچەیەیە.
فەرماندەی گشتی هێزەکان زیادی کرد: ڕووداوەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران و لە هەندێک وڵاتانی دراوسێ لە ئارادایە، ئەبی هە ربە هەمان مەنتقی دوور لە پێدانی مۆڵەتی ئامادە بوونی بیانیان چارەسەر ببێت.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێمە بەردەوام بە هێزێک لەگەڵ عەقڵانیەتیەوە کردەوە دەنوێنێت و ئەو عەقڵانیەتە ئەبێ ببێتە نمانەیەک بۆ وڵاتانی دیکە و چارەسەری کێشەکان و هەمووان بزانن کە ئەگەر کەسێک بۆ براکانی بیر بکەنێت سەرەتا خۆی دەکەوێتە نێو بیرەکەوە

News Code 39405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha