بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 229 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 121 هەزار و 109 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا پێنج ملیۆن و 624 هەزار و 128 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا پێنج ملیۆن و 95 هەزار و 627 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
Your Comment