کوژرانی فەرماندەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە شاخی قەندیل

هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد محمت خەتیب ئاریتورک یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی پەکەکە لە قەندیل کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری دەوڵەتی تورکیا پاگەندەی کرد محمت خەتیب ئاریتورک فەرماندەی پارتی کرێکارانی کوردستان لقی کەرکووک لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپا و رێکخراوی هەواڵگری تورلیا ناسراو بە میت لە قەندیل کوژراوە.

هەواڵدەری ئەناتۆڵی ڕۆژی هەینی یەکی ئۆکتۆبەر، لە کوژرانی محمت خەتیب ئاریتورک فەرماندەی پەکەکە لقی کەرکووک، لە قەندیل هەواڵی دا. ئەو هەواڵدەرییە ڕایگەیادن کە لە ئۆپراسیۆنی ڕێکخراوی هەواڵگری تورکیا لەگەل هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە قەندیل، فەرماندەی پەکەکە لە باکووری هەرێمی کوردستان کوژرا.

محمت خەتیب ئاریتورک بە نازناوی دەلیل سیرت پێشتر لە عەفرین و کەرکووک لە دژی هێزەکانی تورکیا شەڕی کردبوو.

News Code 39391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =