پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بارودۆخی ئەردۆغان لاواز دەکاتەوە

چەنگیز گونش دەڵێت ڕاگەیاندنی پاڵپشتی دەوڵەتی بایدن لە کوردەکانی سووریا بە واتای شکستی پڕۆژەی ئەردۆغان بۆ هێرشی دووبارە بۆ سەر کوردەکانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمریکی ل هەفتەکانی دوایی ڕێبەرانی باڵای کوردی سووریایان دڵنیا کردووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا، کوردەکانی سووریا بە تەنیا ناهێڵێتەوە.

چەنگیز گۆنش، کارناسی پرسی کوردەکان و مامۆستای زانکۆی ئۆپێن لە وتارێکدا لەسەر پاشهاتەکانی ڕاگەیاندنی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا نووسی: پاڵپشتییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا لە کوردەی سووریا بە واتای دروست کردنی لەمپەرێکی جیدی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی دوایی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دژی کوردەکانە لە سووریا.

هەروەها لە ئەو وتارەدا هاتووە کە ئەردۆغان ناتوانێت لە شەڕ دژی کوردەکانی سووریا بۆ وەرگرتنی دەنگی ناسیۆناڵیستەکانی تورکیا کەلکوەربگرێت و لە ئاکامدا ڕاگەیاندنی پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا بە واتای لاواز بوونەوەی بارودۆخی سیاسی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتەیە.

News Code 39389

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =