بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە باس و وتووێژیان کرد.
لەم چاوپێکەوتنەدا دوو لایەن لە سەر سەفەری ئەمیرعەبدوڵاهیان بۆ عێراق و کۆبوونەوەی دراوسێیەکانی عێراق لە نیویورک باس و وتووێژیان کرد.
دیپلۆماسی ئابووری لە دیکەی بابەتەکانی ئەم دانیشتنە بوو و هەر دوو لایەن لە سەر شوێنگیری هەندێ بابەتی وەکوو هەناردە کردنی گاز و کارەبا بۆ عێراق و هەروەها گواستنەوەی پارەکانی ئێران لە عێراقەوە ڕێککەوتن.
لەم دیدارەدا هەروەها لە سەر دواهەمین گۆڕانەکانی ناوچە، خەلیج فارس و ئەفغانستانیش وتووێژ کرا.
Your Comment