هەدەپە ناوندێکی ناڕەوایە/پرسی کورد لە تورکیا بوونی نییە

دەوڵەت باغچەلی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تورکیا پرسێک بە ناوی پرسی کورد بوونی نییە و هەدەپەش ناوەندێکی تیرۆریستی ناڕەوایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی ئەو بابەتانەی کە لە کەشی سیاسی تورکیا سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد هاتووەتە پێشەوە، دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی جووڵەی نیشتمانی مەهەپە ڕایگەیاند کە لە تورکیا پرسێک بە ناوی پرسی کورد بوونی نییە و هەر کەسێک کە باسی لەسەر بکات "ناپیاو"ە. ناوبراو هەروەها وتی کە پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە ناوەندێکی ناڕەوا و ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بە دەمامکی حیزبە.

دەوڵەت باغچەلی لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی کەمال قلیچدار ئوغڵو سەرۆکی پارتی کۆماری خوازی گەلان جەهەپە کە وتبووی بۆ چارەسەری پرسی کورد پێویست بە بنەکەیەکی ڕەوا هەیە و ئەویش هەدەپەیە؛ بە بڵاو کردنەوەی بەیاننەمەیەکی نووسراو، نووسی: شتێک بە ناوی پرسی کورد لە تورکیا بوونی نییە. هەر کەسێک کە دەڵێت پرسی کورد هەیە و لەسەر جەخت دەکات، ناپیاوێکە کە دڵی بۆ گەلی تورک لێ نادات.

News Code 39261

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =