AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٦ ١٢:٠٤

پارێزگاری کوردستان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی سێ ژینگەپارێزی کورد، 2 ڕۆژ تازیەباری گشتی ڕاگەیاند

پارێزگاری کوردستان بە بۆنەی گیان لەدەستدانی سێ ژینگەپارێزی کورد، 2 ڕۆژ تازیەباری گشتی ڕاگەیاند

پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی گیان لەدەست دانی سێ ژینگەپارێز لە کوردستان، دوو ڕۆژ تازیەباری گشتی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش زەرەتەن لهۆنی سەرلەبەیانی دووشەممە بەبۆنەی گیانلەدەست دانی چالاکانی بواری ژینگە، حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری کێوی ئاویەر گیانیان لەدەست دا، 2 ڕۆژ تازیەباری گشتی ڕاگەیاند و لە ئەو پەیامەدا ئەو خەمە گەورەیەی لە بنەماڵی ئەو ئازیزانە و سەرجەم خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی کرد.

لە پەیامەکەی ئارەش لهۆنیدا هاتووە: داخی گیانلەدەست دانی چالاکانی بواری ژینگە، حەمید مورادی، چیاکۆ یووسفی نەژاد و خەبات ئەمینی کە لە ڕەوتی کوژاندنەوەی ئاگری کێوی ئاویەر گیانی ئازیزیان بەخت کرد لە بنەماڵی ئەو ئازیزانە و سەرجەم خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی دەکەم.

هەروەها هێناویە: ئەو ئازیزانە بە فیدا کردنی گیانی خۆیان لە ڕێگای پاراستنی ژینە و سەرچاوە سروشتییەکان، نمانەی ڕاستەقینەی بەرپرسیارێتی، بەڵین و عەشق بە وڵات بوون، ناو و یادیان لە مێژووی کوردستان و ئێران و لە دڵی هەر مرۆڤێکی بە شەرەف و ژینگەدۆست دەمێنێتەوە.

بە بۆنەی ڕیزگرتن لە گیانفیداییە بێ وێنەکی ئەو خوالێخۆشبووگەلە و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە داخداریان، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە شەشەم و حەوتەمی گەلاوێژی 1404 لە سەرتاسەری کوردستان تازیەباری گشتی رادەگەیێندرێت.




News ID 56166

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha