بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕاستی و دادپەروەری بۆ سوورییەکان، لە ڕاپۆرتێکدا لە دەستگیر کرانێکی بەربڵاوی هاووڵاتیان لە ناوچەگەلێک هەواڵی دا کە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا لە ساڵانی 2018 و 2019 لە کۆنترۆڵی کوردەکانیان دەرهێنا.
بە گویرەی ئەم راپۆرتە، تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا، بەس لە مانگی ئۆگۆستی ڕابردوو، 108 هاووڵاتیان لە گرێ سپی، سەرێکانی و عەفرین دەستگیر کردووە.
ئەو ڕێکخراوە لە مەرگی یەکێک لە هاووڵاتیان، ئازادی 12 کەسیان و بێ هەواڵی لە دۆخی دەستگیرکراوەکانی دیکە هەواڵی داوە.
ڕاپۆرتی نوێی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سووریاش باس لە هەڵسوکەوتی توندئاژۆیانە، ئەشکەنجە و توندوتیژی ڕەگەزی تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا دژی هاووڵاتیە سوورییەکان بەتایبەتی کوردەکان دەکات.
بۆچوونی ئێوە