بەشداری نزیکەی ٢٠ هەزار هێزی سەربازی تورکیا لە عێراق و سووریا

ناوەندی خوێندنی کارپێکراوی تورکیا لە ئەڵمانیا ڕایگەیاند تورکیا ١٠ هەزار هێزی سەربازی لە عێراق هەیە کە زۆربەیان بۆ بەرەنگاری لە گەڵ پەکەکە هاتوونەتە باکووری عێراقەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ناوەندی خوێندنی کارپێکراوی تورکیا لە ئەڵمانیا لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند: تورکیا دەیان هەزار سەربازی لە ١٥ وڵاتی جیهان جێگیر کردووە کە زۆربەی ئەم ‌هێزانە پاش قیبرس لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند: تورکیا دەیان هەزار سەربازی لە ١٥ وڵاتی جیهان جێگیر کردووە کە زۆربەی ئەم ‌هێزانە پاش قیبرێسی باکوور، لە عێراق و سووریان.

لەم راپۆرتەدا ژمارەی هێزە سەربازییەکانی تورکیا لە سووریا ١٠ هەزار کەس ڕاگەیندراوە کە بۆ پشتیوانی لە شۆڕشیەکان و بەرەنگاری لە گەڵ هێزە کوردە سوورییەکان هاتوونەتە ئەم وڵاتەوە.

ئەم ناوەندە هەروەها ژمارەی هێزە تورکیەکانی عێراقی نێوان ٥ تا ١٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە کە بە بیانووی بەرەنگاری لە گەڵ هێزەکانی پەکەکە لە ساڵی ١٩٩٢ لە کوێستانەکانی باکووری هەرێمی کوردستان عێراق بنکەی سەربازییان دامەزراندووە.

ئەرتەشی تورکیا لە وڵاتانی ئازەربایجان، سومالی، ئاڵبانی، سوودان، ئەفغانستان، کۆزۆڤۆ و بۆسنی هێزی سەربازی هەیە کە بەشداری لە هەندێک لەو وڵاتانە بە پێی ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناتۆ بووە.

News Code 39128

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =