پیلانێک لە دژی کوردەکان و پارتی لە ئارادایە/ پارتی ژیرانە هەڵسوکەوت بکات

ساڵح موسلێم سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوان پارتی و پەکەکە وەکوو پیلانێک لە دژی هەموو کوردەکان و پێش لە هەموویان پارتی هۆشداریی دا و داوای هەڵوێستی ژیرانەی پارتیی لە ئەو بارەوە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ئاڵۆزیی نێوان پارتی دیمۆکرات و پەکەکە هۆشداریی دا ئەوە پیلانێکە لە دژی هەموو کوردەکان و لەوانە پارتی و ئەگەر پارتی ژیرانە هەڵسوکەوت نەکات زیاتر تووشی زەرەر دەبێت.

ساڵح موسلێم هەروەها وتیشی: یاریەکی مەترسیدار خەریکە بەڕێوە دەچێت. لە ئەنجامی بەرخۆدانی کوردەکان دەستکەوتگەلێک بەدی هاتوون، بە ڕێکخستنی ئاوەها شەڕێک بە شێوەیەک لە شێوەکان دەستیان اداوەتە خۆکوژییەوە.

موسلێم پێی وایە هێزێک کە ئاوەها کارگەلێکی هان دەرانە دەکەن دژی هێزەکانی پەکەکە، هێزی پێشمەرگە نییە و لایەنێکی تایبەتە لە ناو پارتی. ناوبراو لە ئەو بارەوە وتی: لە نێو پارتی گرووپێک هەیە کە فرۆشراوە و لە ڕێی ئامانجەکانی تورکیا کار دەکات و تا ئەو جێگایەی کە ئێمە هەواڵمان هەبێت کەسانێک دەنێرنە ئەو ناوچانەی کە هێزەکانی پەکەکەی لێیە و لە ڕاستیدا پێشمەرگە نین. دایریشە کە ئەوانە لە کێ فەرمان وەردەگرن.

ناوبراو بۆ ناوبژیوانی لە نێوان پەکەکە و پارتی ئامادەیی ڕاگەیاند و وتی کە بۆ ڕاگیرانی ئەو ئاڵۆزیانە هەر هەوڵێک کە بتوانین ئەنجامی دەدەین و هەوڵ دەدەین ڕێگری بکەین لە ڕوودانی کارەساتێکی گەورە.

News Code 39085

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =