کوژرانی سەربازێکی ڕووس لە حومسی سووریا

وەزارەتی بەرگری رووسیا بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک رایگەیاند کە ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بە هۆی تەقینەوەی ئوومبیلی هەڵگری یارمەتییە مرۆڤ‌خوازانەکان لە پارێزگای حومسی سووریا کوژرا.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئێسپوتنیک, وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند ئوتومبیلێکی هەڵگری یارمەتییە مرۆڤ‌خوازانەکان لە پارێزگای حومس تەقییەوە و ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی رووسیا کوژرا.
ئەم سەربازە رووسییە کە شۆفێری ئوتومبێلەکە بوو بۆ ناوەندێکی دەرمانی گوێزرایەوە بەڵام بە هۆی قووڵی برینەکانییەوە گیانی خۆی لە دەست دا.

News Code 39049

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =